English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئێران: وڵاتانی ئەورووپا بە بێ ئیزنی ئەمریكا ناتوانن بڕیار بدەن
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
2019-09-24 [10:16 AM]

ZNA - هەولێر


مـحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنە لە وڵاتانی ئەورووپا دەگرێت و بە گوێرایەڵی ئەمریكا ناویان دەبات.

زەریف لە كاردانەوە بە بەیاننامەكەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە تویتێكدا دەڵێت، وڵاتانی ئەورووپا لە ژێر كاریگەری سیاسەتەكانی ئەمریكان و بە بێ ئیزنی ئەمریكا ناتوانن بڕیار بدەن، پابەند نەبوون بە بەڵێنەكانیشیان لە بەرانبەر رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، ئەنجامی دژایەتییەكانی ئەمریكا و سیاسەتەكانی واشنتۆن دژ بە ئێرانە.

زەریف راشیگەیاندووە، ھیچ رێككەوتنێكی نوێ ئەنجام نادرێت ئەگەر لایەنەكان پابەندی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران نەبن.

رۆژی رابردوو فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند، پێویستە ئێران دانوستانی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمی و موشەكییەكانی قەبووڵ بكات.

 





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad