English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق لە زیادبوون دایە
2019-09-24 [10:50 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاندووە، ئاستی بەرھەمھێنانی وزەی كارەبا لە عێراق سنووری 19 ھەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە.

ھەر بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی کارەبا، ئەو ئاستەی كە تۆماركراوە، لەوەتەی دامەزراندنییەوە تاوەكو ئێستا بە گەورەترین دادەنرێت و ئەحمەد ئەلعەبادی گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەداوە، لە چەند رۆژێكی كەمدا وەزارەتەكە توانیویەتی وزەی بەرھەمھێنان لە وێستگەكانی كارەبای سەرجەم پارێزگاكانی عێراق زیادبكات بەجۆرێك وزەی بەرھەمھێنان سنووری 19 ھەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و ئەو تێكرایەش لە مێژووی پیشەسازی كارەبادا لە عێراق بە گەورەترین ھەژماردەكرێت.

وەزارەتی کارەبا هۆکاری ئەم زیادبوونە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دادنێت که تەنیا لە بەنداوی مووسڵ لە 50 مێگاواتەوە بۆ 640 مێگاوات زیادیكردووە و پێشبینیدەكرێت ھەر لەگەڵ زیادكردنی ژمارەی یەكەكانی وەبەرھێنان و زیادكردنی قەبارەی وزەی ھاوردەكراو لە وڵاتانی دراوسێوە، ئاستەكە زیاتریش بێت.

 





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad