English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانى كوردستان گرانی و خاویی ھێڵه‌كانی ئینتەرنێت تاوتوێ ده‌كات
2019-09-24 [11:22 AM]

ZNA-هەولێر


پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا لیژنه‌ی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان پرسی گرانیى نرخ و خاویی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و رێكخستنه‌وه‌ى پیشه‌ی تاكسی و كه‌میى رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ شاروشارۆچكه‌كان تاووتوێ ده‌كات.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، كاتژمێر 11 ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ٢٤/٩/٢٠١٩، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپه‌رشتیی ھاورێ مەلا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.

پێگه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت له‌سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌  خوێندنەوە بۆ ئەو ڕاپورت و نووسراوانە کرا کە تایبەت بوون بە کێشەی ھاووڵاتییان، دواتر وەڵامی نووسراوەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان خوێندارانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، گرانی و خاویی ھێڵه‌كانی ئینتەرنێت و چۆنیەتیی پیشەى تاکسی و رێكخستنه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها کەمیی رێژەی سەوزایی لە شارو شاروچکەکانی کوردستان گفتوگویان لەسەر کرا.

تەوەرێکی ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسەکردن بووه‌ لە سەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و ئەو بڕگه‌ و مادانەی کە پەیوەستن بە لیژنەکە.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان تاووتویًَ كرا و بریاردرا لیژنەیەکی لاوەکی بۆ وەزارەتی شارەوانی بنێردرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌.

ھەروەھا بریاردراوه‌ نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بکرێ بەمەبه‌ستی ناردنی زانیاری بۆ لیژنەكه‌ لەسەر ژمارەی کۆمپانیاکانی ھێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن و نرخی ھێڵه‌كانی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن وچۆنیەتۆی کارکردنیان و چۆنیەتیی گرێبەستەکانیان.

 

1





ئەم هەواڵە 2062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad