English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی خەلیل: ھۆشداریمان داوەتە حەشدی شەعبی لە مووسڵ
2019-09-24 [11:30 AM]

ZNA -هه‌ولێر


بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لە بەرانبەر ھەندێ ڕەفتاریاندا ھۆشدارییان داوەتە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و پەیوەست بە جووڵەی داعشیش گوتی، مەترسییەکی زۆر لای ھاووڵاتیانی مووسڵ پەیدا بووە و لەبەر جووڵەی چەکدارانی داعش خەڵک ڕوویان لە ئاوارەبوون کردووەتەوە.

 

عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی ئەمنیی نێوشار و دەوروبەری مووسڵ خراپە و ترسێک لای دانیشتووانی مووسڵ پەیدا بووە لەوەی کە ڕەوشەکە بگاتە قۆناغێکی مەترسیدارتر لەوەی ئێستا و، ئەوەش وای کردووە بەشێک لە ھاووڵاتیانی مووسڵ بیر لەوە دەکەنەوە جارێکی دیکە شوێنەکانیان بەجێ بێڵن و بەدوای ناوچەیەکی ئارامدا دەگەڕێن، ڕۆژانە ژمارەیەک خێزان چ لەنێو سەنتەری مووسڵ، یان ناوچەکانی دەوروبەری بەرەو سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دێن، چونکە دەزانن مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە."

 

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "گرووپی تیرۆریستیی داعش لە مووسڵ گرووپی پێنج کەسی و حەوت کەسیی پێک ھێناوە و جووڵەیان زیاتر کردووە و تا دێت شانەکانیان زیاتر دەبن، ھۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆشاییی ئەمنی پەیدا بووە و ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق ھیچ ھەماھەنگییان نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی ئەمنی."

 

لەبارەی ڕووداوەکەی حەفتەی ڕابردووەوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێگرییان لە جێگری پارێزگاری مووسڵ کردبوو، عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕاستە حەفتەی ڕابردوو لە بازگەیەکی گەڕەکی گوگجەلیل میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕەفتارێکی ناشیرینیان بەرانبەر بە جێگری پارێزگار و پەرلەمانتارێکی ئێمە کردبوو، دوێنێ ئێمە لەگەڵ پارێزگاری مووسڵ کۆ بووینەتەوە و لە ڕێگەی پارێزگارەوە ھۆشداریمان داوەتە ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئاگاداری ڕەفتارەکانیان بن و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی ئەو ڕەفتارەدا، ھەڵوێستی توندمان دەبێت."





ئەم هەواڵە 2431جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad