English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار : ھەڵەی زۆرم کرد 
2019-09-24 [11:39 AM]

 ZNA   - ھەولێر



نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دان بەوە دادەنێت کە لە ماوەی رابردوو ھەڵەی زۆری ئەنجامداوە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ،نەیمار رایگەیاند: لەماوەی رابردوو ھەڵەی زۆرم کرد و بەدەستھێنانەوەی متمانە کارێکی ئاسان نییە ، ھەرکاتێکیش ھەست بە نا ئومێدی دەکەم پەیوەندیم لەگەڵ دەوروبەرم باش نابێت ، لەبەر ئەمە ھەوڵدەدەم لەماوەی داھاتوو کارەکان راست بکەمەوە . 

نەیمار گووتیشی : من کەسێکی نموونەیی نیم و گەیشتن بە پلەی نموونەی ئەستەمە بۆ ھەموو مرۆڤێک ، چەند جارێک ھەڵەم کرد و باجێکی قورسم دا ، بەڵام ئەمەش بەشێکە لە ژیان ھەڵە دەکەین و لە ھەڵەکان فێر دەبین . 

نەیمار راشیگەیاند : ھەموو کارێک دەکەم بۆ ئەوەی بتوانم ببمە باشترین یاریزانی جیھان و ھەوڵدەدەم خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان بەدەست بھێنم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad