English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارەگای سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مستەفا ئیسماعیل حاجی دەکات
2019-09-24 [11:49 AM]

ZNA-هەولێر


بارەگای سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی مستەفا ئیسماعیل حاجی، برووسکەیەکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کردووە.

  

دەقی پەیامەکە:

 

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ئیسماعیل حاجی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری كوردستانی سووریا (مستەفا ئیسماعیل حاجی ناسراوە بە مستێ سمگەمور)ـمان پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو مستەفا ئیسماعیل كەسێكی دڵسۆزی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری كوردستانی سووریا بووە و پشتیوانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان بووە و لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی چەندینجار كەوتووەتە زیندان و لە ڕێگەی كوردایەتیدا ماندوونەناسانە بەردەوام بووە.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو كەسوكار و ئاشنایانتان و گەلی كورد لە سووریا دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

 

لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

بارەگای بارزانی

24ـی 9ـی 2019

 





ئەم هەواڵە 2407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad