English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل دوو كه‌سی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
2019-09-24 [01:00 AM]

ZNA-هەولێر


شه‌وی رابردوو دوو كه‌س به‌ هه‌شت كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵ، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی جه‌مكوركی له‌لایه‌ن ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ده‌ستگیر كران

به‌پێی زانیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل، ئه‌و دوو كه‌سه‌ خه‌ڵكی زاخۆن و برای یه‌كترین و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌یان‌ له‌ سنووری هه‌ولێره‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌

دوای پێگه‌یشتنی زانیاری، ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌یان خستوه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ و دواتر شه‌وی رابردوو به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌یان به‌ هه‌شت كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری شیشه‌وه‌ ده‌ستگیر كرد

به‌ پێی زانیاری ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌ نیاز بوونه‌ به‌ رێگه‌ی نایاسایی‌ و له‌ رێگه‌ی‌ ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ، ئه‌و بڕه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌ ده‌ربازی وڵاتی توركیا بكه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 2116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad