English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمە نوێیەکەی ئەنجلینا جولی دەکرێت
2019-09-24 [11:48 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای دیزنی ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی زنجیرەفیلمی سینەمایی Maleficent دەکەن کە خانمە ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، ئەنجلینا جولی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

 

ئەم بەرهەمە بەناوی Maleficent: Mistress of Evilیە و بڕیارە لە 16 تشرینی یەکەم لە سینەماکانی مسیسر بڵاوبکرێتەوە و لە 18 هەمان مانگیش لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا.

 

چیرۆکی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەواوکەری بەشی یەکەمە کە لە ساڵی 2014ـدا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکاندا 759 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.

 

چیرۆکی ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە کەسایەتییەکی خراپەکار دەکات و لە فیلمی کارتۆنی Sleeping Beauty وەرگیراوە کە لە ساڵی 1959 بڵاوکرایەوە و بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە.

 





ئەم هەواڵە 8464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad