English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات گەشتی عێراق نەكەن
2019-09-25 [05:17 AM]

​ZNA – هەولێر


جارێكی دیكه‌ باڵیۆزخانەی ئه‌مەریكا  لەعێراق داوا هاووڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ عێراق،به‌هۆی ناله‌باری دۆخه‌كه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشیی تیرۆرستی له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌واند.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ عێراق راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردەوە،  جارێكی دیكه‌ داوای له‌ هاووڵاتیانی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا، هۆشداریشی داوه‌ته‌ هاووڵاتیه ئه‌مەریكییه‌كان كه‌ له‌ عێراقن زۆر به‌ ئاگاوه‌ جموجۆڵ بكه‌ن، به‌هۆی ناله‌باری دۆخه‌كه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشیی تیرۆرستی له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌واندا.

ئه‌م هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ عێراق له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج.

هه‌رچه‌نده‌ دواتر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیكردبوویه‌وه‌ هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كی ئه‌مەریكی كرابێته‌ ئامانج، به‌ڵام دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌ هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ به‌غدا.

 





ئەم هەواڵە 6421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad