English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی داوایەك لە ترەمپ دەكات
2019-09-25 [06:02 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک کۆماری ئێران، بەرلە ئەنجامدانی هەر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، داوای هەڵگرتنی سزاكان و بنیاتنانی متمانە دەکات.

حەسەن رۆحانی لەلێدوانێكیدا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریكی رایگەیاند، بەر لە ئەنجامدانی هەر کۆبوونەوەیەک، پێویستە دۆناڵد ترەمپ متمانە لە نێوان هەردوو وڵات دروست بکات، بەڵام ترەمپ بە بڕیاری کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئەو متمانەیەی نەهێشت.

رۆحانی بەرلە ئەنجامدانی هەر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ترەمپ، داوای هەڵگرتنی سزاکانی دەکرد، بەڵام بە دووریشی نەزانی لە یەکێک لە راڕەوەکانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی پێبکەوێت.

لەسەر ئەم لێدوانەی رۆحانی، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندووە: "ئه‌گه‌ر دانوستان له‌ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هاتنه‌ ئاراوه‌ من پێشوازی لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام كاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ناكرێت، كه‌ سه‌ره‌تا سزاكان لاببرێن پاشان ده‌ست به‌ دانوستان بكرێت بە بڕوای من ئه‌مه‌ كارێكی درووست نییه‌".

هەرچی دۆناڵد ترەمپە، سوورە لەسەر ئەوەی سزای زیاتر بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێنێت و ئەو وڵاتە بە سپۆنسەری تیرۆر ناودەبات.

 





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad