English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی لەبارەی ریفراندۆمەوە پەیامێك بڵاو دەکاتەوە
2019-09-25 [07:24 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆك مەسعوود بارزانی بەبۆنەی دووەم ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و پێزانینی بۆ سەرجەم ئەو کوردانە هەیە لەو رۆژەدا خۆڕاگرانە ئیرادەی نەتەوەییان پێشانی جیهان دا.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 25ی ئەیلوول، سەرۆك بارزانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر یادی دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمی گەلی کوردستانی بۆ سەربەخۆیی کردەوە.

لە تویتەکەیدا سەرۆك بارزانی رای دەگەیەنێت، لەم رۆژە پیرۆزەدا، سڵاو و ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی خۆیان نەچەماند و ناچەمێنن، دەست و چاوی هەموویان ماچ دەكەم.

لە رۆژی 7ی حوزەیرانی 2017 لە كۆبوونەوەیەکدا کە زۆربەی لایەنە سیاسییەكان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستاندا بڕیاری سازكردنی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ئەو ساڵەدا درا و سەرەنجام ڕێکەوتی ٢٥ی٩ی٢٠١٧ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕیفراندۆمی سەربەبەخۆیی کوردستان بە ئامادەبوونی چاودێرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە چوو و تێیدا 92.73٪ی خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.





ئەم هەواڵە 2434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad