English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانی مێسی
2019-09-25 [08:48 AM]

ZNA - ھەولێر


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا هەواڵی ناخۆش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌  دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەرامبەر ڤیاریال لیۆنێل مێسی تووشی پێکانبوو.

 

هه‌رچه‌نده‌ دوای یارییەکە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی ڕایگه‌یاند كه‌ پێکانی مێسی مەترسیدار نییە و تەنیا لەپێناو پشوو وەرگرتندا گۆڕانکاریی پێکراوە.

به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە ئەم پێکانەی مێسی پێکانە کۆنەکەی نییە، سەری هەڵداوەتەوە، بەڵکو پێکانێک تازەیە، بەگوێرەی هەوالەکە ئەو پێکانەی مێسی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێگ دوور خستەوە پەیوەندی بەو پێکانە تازەیە نییە کە ئەویش لە ماسوولکەکانەوەیە بەڵام ئەوە لە پێی چەپیەتی ئەوەی پێشوو لە پێی ڕاستی بوو.

لەلایەكی تره‌وه‌  رادیۆی کەتەلۆنیا رایگەیاندووە، مێسی زەحمەتە بتوانێت بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان یاریی بکات، لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بڕیار وایه‌ لە چەند کاتژمێری داهاتوو پشکنینی تازە بۆ مێسی دەکرێتەوە تا بە فەرمی وادەی دوور کەوتنەوەی دیاری بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 6796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad