English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رهه‌مى ناوخۆیى له‌ سلێمانى 85% پێداویستى بازاڕ دابین ده‌كات
2019-09-25 [10:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاستى به‌روبومى ناوخۆیى له‌ پارێزگاى سلێمانى 85% پێداویستى بازاڕ دابین ده‌كات و له‌و بڕه‌ش به‌شێكى هه‌نارده‌ى پارێزگاكانى ترى عێراق ده‌كرێت، قائیمقامى سلێمانی ده‌ڵێت گرنگى  ته‌واو به‌ به‌روبومى ناوخۆیى ده‌ده‌ن و داواش له‌ جوتیاران ده‌كات پاره‌ى "عموله‌" نه‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلۆلى 2019، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دیاریكردنى هاوسه‌نگى به‌روبونى سه‌وزه‌و میوه‌  له‌ پارێزگاى سلێمانى كۆبوه‌وه.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌ ئامانجى زیادكردنى ئاستى به‌روبومى ناوخۆیى پاڵپشتى زیاترى جوتیاران و پرۆژه‌ خۆماَلییه‌كان وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان بڕیارى وه‌رنه‌گرتنى "عموله‌" له‌ جوتیاران له‌ عه‌لوه‌ى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌كاتى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌كانیان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ جوتیاران وه‌رناگیرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى 9 نوسینگه‌ى كشتوكاڵى له‌ عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌هۆى وه‌رگرتنى پاره‌ى عموله‌ له‌ جوتیاران داخران، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامى سلێمانى جه‌ختى له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند هه‌ر نوسینگه‌یه‌كى كشتوكاڵى پاره‌ له‌ جوتیاران وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووى سزا ده‌كرێته‌وه‌ ، ئاماژه‌ى  بۆ ئه‌وه‌شكرد بڕیاره‌كه‌ كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دروستبونى جموجوڵ و زیادكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى جوتیاران له‌ عه‌له‌وه‌ى سلێمانى ،

به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه‌ له‌ عوله‌وه‌ى سلێمانى تۆمار كراوه‌ له‌م مانگه‌دا 100 هه‌زار تۆن سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ عه‌له‌وى سلێمانى ساغكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و بڕه‌ "85%" به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ى ناوخۆیى و "30%" به‌رهه‌مى میوه‌ى ناوخۆیی بووه‌ ، 

رزگار حه‌مه‌د خدر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌رهه‌مه‌كانى" ته‌ماته‌ ،خه‌بار، كه‌له‌كه‌، باینجان"ى خۆماڵى تاكۆتایى مانگى 11 به‌ته‌واوى پێداویستى بازاڕ دابین ده‌كات ، ده‌رباره‌ى به‌رهه‌مى په‌تاته‌ش ووتى : له‌ مانگى داهاتوودا به‌رهه‌مى په‌تاته‌ى ناوخۆیى پێده‌گات و نزیكه‌ى"7-10" هه‌زار تۆن په‌تاته‌ پێده‌گات كه‌ به‌ته‌واوى پێداویستى بازاڕ دابین ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم ده‌كه‌ین له‌ مانگى داهاتوه‌وه‌ هاورده‌كردنى په‌تاته‌ قه‌ده‌غه‌ بكات.

له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و ده‌رباره‌ى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى میوه‌ى خۆماڵی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كرا به‌هۆى پێگه‌یشتنى به‌شێك له‌ جۆره‌كانى میوه‌ به‌ "تایبه‌تى هه‌نار"، به‌رهه‌مى میوه‌ى خۆماڵى به‌شێكى زۆرى پێداویستى بازاڕ دابین ده‌كات و باج ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و به‌روبومانه‌ى كه‌ له‌ناوخۆى هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.





ئەم هەواڵە 2164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad