English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق كڕینی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی ره‌تكردۆته‌وه‌ و چه‌كێكی پێشكه‌وتووی روسی ده‌كڕێت
2019-09-25 [11:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ نوێنه‌ری كوتله‌ سادقون له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فازل فه‌تلاوی رایگه‌یاند، عێراق چه‌ندین گرێبه‌ستی ئه‌مه‌ریكی بۆ كڕینی سیسته‌می پاتریۆتی به‌رگری ئاسمانی ره‌تكردۆته‌وه‌، وتیشی، به‌غدا له‌ گفتوگۆ دایه‌ سیسته‌می ئێس 400 له‌ روسیا بكڕێت.

فازل فه‌تلاوی وتی، به‌ر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می رابردوو راوێژكاری ئاسایشی نیشتماین فالح فه‌یاز له‌میانی سه‌ردانیكردنی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی داهاتوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ روسیا سه‌باره‌ت به‌ كڕینی سیسته‌می ئێس 400  سه‌ركردایه‌تی شاندێكی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی كڕینی سیسته‌می ئێس400  یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چه‌ندین داواكاری بۆ كڕینی سیسته‌می پاتریۆن لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ عێراق خراوه‌ته‌روو، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه‌ چونكه‌ له‌ سعودیه‌ و وڵاتانی دیكه‌ شكستی هێناوه‌. 

 

به‌غدادلیه‌و





ئەم هەواڵە 2242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad