English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچانی ھەولێر نوێنەرایەتی عێراق دەکەن 
2019-09-25 [01:23 AM]

ZNA  - ھەولێر




ئەمرۆ چوارشەممە لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی شاندی تیپی تۆپی دەستی یانەی ھەولێر لەسەر ئاستی کچان بەرەو وڵاتی ئوردن بەرێکەوت بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب.


یانەی ھەولێر بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی نایابی عێراق بەدەستھێنا و بەفەرمی بانگھێشتی پاڵەوانێتیەکە کرا.

شاندی یانەی ھەولێر پێکھاتووە لە بێجان ئیبراھیم ( سەرۆک شاند)، سەرکەوت موحسین ( سەرپەرشتیار)، رێبین رەمزی (راگەیاندن)، عامر مەھدی ( راھێنەر)، زیاد ئەمیر ( یاریدەدەری راھێنەر)، یاریزانان( سێوە نەبی، کڤنیاو عومەر، شۆخان نورەدین، ئیمان مەغدید، بریا سلێمان، ھاوژین سەردار، ئاڵا دێدەدوان، شیراز عەرفان، کاژین خۆزندە، شنۆ عەرفان، میھربان عەلی، شەونم قادر، مۆرین سەمیر، ئەتا داوود).

وا بریارە ئەمشەو کۆنگرەی ھونەری ئەنجام بدرێت و سبەی یارییەکان ئەنجام بدرێت.

جێگەی باسە لەم پاڵەوانێتیە (٧) یانە بەشداریکردووە ئەویش یانەکانی ( ھەولێر، شورتە سوریا، نەبک سوریا، درک جیبۆتی، مجمع پترۆلی جەزائیر، عەمان ئوردن، حەرسا ئوردن).

وا بریارە یانەی ھەولێر لە یەکەم یاری خۆیدا رووبەرووی یانەی مجمع پترۆلی جەزائیری ببێتەوە.

سەرچاوە | پەیجی رێبین رەمزی
بەرپرسی راگەیاندنی یانەی ھەولێر 
 





ئەم هەواڵە 4153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad