English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌واوی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌
2019-09-26 [09:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، ئاشكرای كرد، وێنه‌ی كۆتایی (T O R)ی تایبه‌ت به‌ شێواز و سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی واژوو كرا و ره‌وانه‌ی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرا بۆ په‌سه‌ند كردن و خستنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. قائیمقامی سلێمانیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ ناده‌ن كه‌لتو و كه‌له‌پوری سلێمانی روبه‌رووی مه‌ترسی ببێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئاماده‌اری پرۆژه‌ی (تی ئۆ ئاڕ)ی سلێمانی كرد كه‌ نوێنه‌ری شاره‌وانی و شوێنه‌وار و زانكۆی سلێمانی ئاماده‌ی بوون. قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌یان به‌ گرنگ وه‌رگرتووه‌، ده‌ستخۆشی له‌و لیژنه‌ ئه‌كادیمییه‌ش كرد كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی (تی ئۆ ئاڕ)ی سلێمانی بوون كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ كاری داهاتوومان و به‌هه‌موو لایه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی پرۆژه‌كه‌ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پاراستنی كه‌له‌پوری سسه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان واژوویان له‌سه‌ر وێنه‌ی كۆتایی پرۆژه‌ی (تی ئۆ ئاڕ)ه‌كه‌ كرد و به‌ نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرا بۆ په‌سه‌ند كردن و كارپێكردنی له‌لایه‌ن ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌وه‌.

له‌ باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه‌ د. وشیار قادر- پرۆفیسۆر له‌ به‌شی پلانسازی شار و مامۆستای زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن ستافێكی ئه‌كادیمیییه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر كراوه‌ و ته‌واوی ورده‌كاری خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی تێدا تۆمار كراوه‌، له‌هه‌مان كاتدا پێشنیاری ته‌واوی تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چۆن كار بۆئه‌وه‌ بكه‌ن سیما و شێوازی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان وه‌كو خۆیان بمێننه‌وه‌ و بخرێنه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ی، وتیشی: له‌و پرۆژه‌یه‌دا به‌ وردی باس له‌وه‌ كراوه‌ له‌ ئێسته‌ به‌دواوه‌ ئه‌و خانووانه‌ی دروست ده‌كرێن یان نۆژه‌ن ده‌كروێنه‌وه‌ كام مواد له‌ دروستكردندا به‌كار بهێنن، ته‌نانه‌ت ورده‌كاری ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ و دیواره‌كان و به‌رزی باڵه‌خانه‌كانی تێدایه‌، به‌جۆرێك باڵه‌خانه‌ی بازرگانی نابێت له‌ سێ نهۆم و باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ دوو نهۆم زیاتر بێت، روبه‌ری خانووه‌كانیش (70%)ی روبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ بێت، به‌وه‌ش ئه‌و گه‌ڕه‌ك و خانوانه‌ ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ی.

پێشتریش به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دروستكردنی گه‌راج له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا وه‌ستێنرا و تێكدانی خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانیش به‌هه‌موو شێوه‌ك راگیرا و مه‌رجی نوێ بۆ دروستكردنه‌وه‌ یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كان دانرا، ته‌نانه‌ت بڕیار درا به‌ده‌ر له‌ خشتی مه‌ڵكه‌ندی رێگه‌ نه‌درێت هیچ جۆره‌ موادێكی تر به‌كار بهێنرێت و به‌كار هێنانی موادی ئه‌لیكۆبۆنیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ روپۆشكردنی خانووه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرا.

به‌پێی خاڵێكی پرۆژه‌ی (t o r)ه‌كه‌ هه‌ر سێ مانگ جارێك لیژنه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌پێی پێویستی و تێبینییه‌كان هه‌مواری ماده‌ و خاڵه‌كانی پرۆژه‌كه‌ ده‌كات.





ئەم هەواڵە 2944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad