English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جاك شیراك له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد
2019-09-26 [09:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر



جاك شیراك سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بوو.

زاوه‌یه‌كی جاك شیراك به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاندوه‌، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جاك شیراك كۆچی دوایی كرد و خانه‌واده‌كه‌ی له‌ده‌وروپشتی بوون.

شیراك دووجار بووه‌ به‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، دراوی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر دراوی یه‌كگرتووی ئه‌روپی (یۆرۆ).

یه‌كێك له‌ چاكسازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جاك شیراك ئه‌وه‌بوو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ حه‌وت ساڵه‌وه‌ بۆ پێنج ساڵ كه‌مكرده‌وه‌.

له‌ 2003 له‌ هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر عێراق دژی وه‌ستا و به‌شداری نه‌كرد.

له‌ 1995 سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بووه‌ تاكو 2007 ئه‌مه‌ش له‌به‌ر تێكچوونی باری ته‌ندروستی وازی هێنا.

راپۆرته‌كانی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسی باسیان له‌وه‌ كرد، له‌ 2005 تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بوو، له‌ 2014 خێزانه‌كه‌ی "به‌رنادێت" رایگه‌یاند، توانای قسه‌كردنی نه‌مابوو، تووشی له‌بیرچوونه‌وه‌ بوو.

جاك شیراك دووه‌م كه‌سه‌ زۆرترین ماوه‌ دوای "فرانسوا میتران" له‌ پۆستی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا مابێته‌وه‌.

له‌ دیگۆلی دژه‌ ئه‌وروپی بووه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی پشتیوانی ده‌ستوری یه‌كێتی ئه‌وروپای ده‌كرد دواتر له‌ ده‌نگدان ره‌تكرایه‌وه‌.

له‌ ساڵی 1932 له‌ دایك بووه‌، كوڕی كارگێڕی بانك بووه‌ و دواتر بووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای داسۆ بۆ فرۆكه‌.

 

BBC





ئەم هەواڵە 4402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad