English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م ولاته‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كاته‌وه‌
2019-09-28 [08:40 AM]

ZNA - ھەولێر


پۆلیسی سنووریی بۆسنە و هەرسك 50 هاووڵاتی عێراقی گەڕاندەوە بۆ تورکیا دوای ئەوەى گومانی لە هۆکار و ئامانجی گەشتەکەیان کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئەیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019، لە تورکیاوە و بە رێگای یاسایی ڤیزای گەشتیاریی، گەیشتبوونە فڕۆکەخانەى سارایڤۆی نێودەوڵەتی لە بۆسنە و هەرسك.

به‌ گوێره‌ی راگەیەنراوی پۆلیسی بۆسنە، ئەفسەرانی پۆلیسی سنووریی، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری گه‌شتی ئەو 50 عێراقییە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانە ویستوویانە بە ڤیزای گەشتیاریی بگەنە بۆسنە و لەوێوە بە رێگای وشکانی دەربازی وڵاتی کرواتیا ببن کە بەشێکە لە یەکێتى ئەوروپا.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "سەرجەم ئەو گەشتیارە عێراقییانە لە فڕۆکەخانەى سارایڤۆوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەى ئیستانبولى تورکیا کە سەرەتا لێوەی هاتوون".





ئەم هەواڵە 2377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad