English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دایه‌ ئیسرائیل
2019-09-28 [09:46 AM]

ZNA - ھەولێر


سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دایه‌ ئیسرائیل له‌وه‌ی به‌نیاز بێت هه‌ر هێرشێك بكات و به‌ڵێنیشی دا كه‌ به‌چه‌ێكێك وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر ئاشكرایان نه‌كردووه‌.

ئه‌مِرۆ شه‌ممه‌ عه‌باس نیلفرۆشان، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: ئیسرائیل ناتوانێ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئێران بكات،چونكه‌ ئێمه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواو باكوورو باشوور گه‌مارۆمان داوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ هۆشداری دایه‌ ئیسرائیل و گوتی: ئه‌گه‌ر جه‌نگ ده‌ستی پێكرد، كۆتاییه‌كه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌وان نابێت و گوتیشی: ئه‌گه‌ر دوژمن له‌كاتێكدا هه‌ر گه‌مژه‌ییه‌ك بكات، ئه‌وا وانه‌یه‌كی فێرده‌كه‌ن كه‌ قه‌ت له‌بیری نه‌چێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 4504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad