English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی نێوان نەیمار و بەرشەلۆنە سەرھەڵدەداتەوە 
2019-09-28 [11:33 AM]

ZNA – ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە جارێکی دیکە کێشەی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و نەیمار داسێلڤا لە سەر پاداشتە ٤٠ ملیۆنیەکە سەری ھەڵداوەتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە  و نەیمار نەگەیشتنە رێککەوتنێکی ھێمنانە سەبارەت بە پاداشتی یاریزانەکە لە حاڵەتی نوێکردنەوە بۆندی یاریزان نەیمار لە ساڵی ٢٠١٧ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠١٧ بڕی ١٤ ملیۆن یۆرۆی بە نەیمار داوە لەبەرامبەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی، بەڵام پارێزەرانی نەیمار داوای ٢٦ ملیۆن یۆرۆی دیکە دەکەن ، چونکە بەپێی گرێبەستی نێوان ھەردوو لا پێویست بوو یانەی بەرشەلۆنە لە حاڵەتی نوێکردنەوەی بۆندەکە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بە نەیمار بدات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پارێزەرانی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێن ، ئەو پاداشتە بۆ نوێکردنەوە و مانەوەی نەیمار بوو لە یانەی بەرشەلۆنە تا کۆتایی ھاتنی بۆندەکەی لە ساڵی ٢٠٢١ و ئەم بڕە پارەیەی پێیدرا تەنھا لەبەر ئەوەبوو کە نەیمار کێشەی دارایی ھەبوو ، بەڵام نەیمار گرێبەستەکەی پێشێل کرد و یانەی بەرشەلۆنەی جێھێشت، لەبەر ئەمە ھیچ مافێکی لەلای یانەی بەرشەلۆنە نەماوە . 

دادوەری دۆسیەکە مۆڵەتی ١٠ رۆژی بە ھەردوو لایەن داوە کەوا بەڵگەکانی خۆیان پێشکەش بکەن ، بۆ ئەوەی دادوەر لە ماوەی داھاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە بدات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad