English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆگبا بەمەرج لە مان یونایتد دەمێنێتەوە
2019-09-28 [12:16 PM]

ZNA – ھەولێر 



یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بارودۆخێکی سەختدایە بۆ پارێزگاری کردن لە ئەستێرەی یەکەمی تیپیەکەی پۆل پۆگبا . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، پۆل پۆگبا بە بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتدی راگەیاندووە بۆ مانەوەی لە ریزی شەیتانە سوورەکان پێویستە مووچەی ھەفتانەی بۆ ٦٠٠ ھەزار یۆرۆ بەرز بکرێتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە ئێستا مینۆ رایۆلا بریکاری کارەکانی پۆل پۆگبا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد لە گفتوگۆدایە بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە بۆ ٣٤ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پۆگبا ئارەزوو دەکات یانەی مانشستەر یونایتد جێ بھێلێت و مەرجی بەرزکردنەوەی مووچەکەشی بیانووە بۆ ئەوەی روو لە یانەی ریال مەدرید یا یۆڤانتس بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad