English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی...دوای 15 مانگ ئایفۆنێك له‌بنی زێیه‌ك ده‌رهێنرا و كاری ده‌كرد
2019-09-28 [12:38 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی مۆبایلێكی ئایفۆنی له‌ بنی زێیه‌ك دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاری ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش 15 مانگ مۆبایله‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو ئاو‌.

مایكل، به‌ ئاژانسی یونایتد پرێس ئینته‌رناشیۆنالی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، به‌ رێكه‌وت شتێكی وه‌كو په‌تێكم بینی، دوای ئه‌وه‌ی رام كێشا، مۆبایلێكم له‌ناو كیسێكی نایلۆنی دژه‌ ئاو بینی، زۆر توشی سه‌رسوڕمان بووم ئه‌و كاته‌ ویستم شه‌حنی بكه‌مه‌وه‌ سه‌یرم كرد كاری ده‌كرد.

مایكل توانی مۆبایله‌كه‌ بكاته‌وه‌ و كاری پێبكات و به‌خاوه‌نه‌كه‌ی بگات و بۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ نهێنی زۆر تێدا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌ی باوكی كۆچكردووی تێدا بووه‌.

ئیریكا بینیت وتی، ده‌سته‌به‌جی به‌ كه‌وتنی مۆبایله‌كه‌ بۆ ناو ئاو ئاگادار نه‌بووین، دواتر مێرده‌كه‌م له‌بنی ده‌ریا به‌دوایدا گه‌ڕا به‌ڵام نه‌یدۆزیه‌وه‌.

بۆیه ئه‌و كات‌ ئیریكا وابیری كرده‌وه‌ كه‌وا مۆبایله‌كه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ده‌ست دا، دواتر كه‌سێك به‌ناوی مایكل كه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی له‌ یوتیوب هه‌یه‌ و كاره‌كانی خۆی تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ شتی جۆراوجۆ له‌ بنی ده‌ریا ده‌رده‌هێنێت.

له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2018 ئیریكا له‌ گه‌ڕان و سوڕانێكی خێزانیدا مۆبایله‌كه‌ی له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌ ناو زێ.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad