English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیجه‌... به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی ژێرئاوكه‌وت ژماره‌یه‌ك خنكان
2019-09-28 [02:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ نزیك دوورگه‌ی ئینوز له‌ ده‌ریای ئیجه، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێر ئاو كه‌وت، له‌ ئه‌نجامدا حه‌وت كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ پێنجیان منداڵن.

ئاژانسی هه‌واڵی یۆنان ANA-MPA بڵاوی كرده‌وه،‌ یه‌كه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا جه‌سته‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ و منداڵێكی ساوایان دۆزیووه‌ته‌وه‌، دواتر ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یشیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ كه‌ سێیان منداڵ و دووانیان ژنن.

رووداوه‌كه‌ نیوه‌ڕۆی دوێنێ روویداوه‌، تیمه‌كان تووانیوویانه‌ ١٢ كه‌س رزگار بكه‌ن كه‌ چواریان منداڵ و سێیان ژنن.‌

میدیاكانی یۆنان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و ١٢ كه‌سه‌ رزگاركراوه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی دوورگه‌ی هیۆس كراون، هاووڵاتی به‌ره‌گه‌ز توركین و داوای پێدانی مافی په‌نابه‌ری سیاسییان له‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی یۆنان كردووه‌.

 

aa





ئەم هەواڵە 4471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad