English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی .. بەرشەلۆنە ھاندەرانی دڵخۆش دەکاتەوە 
2019-09-28 [03:04 AM]

ZNA – ھەولێر 




لەمیانەی یارییەکانی گەڕی حەفتەمی  خولی لالیگای ئیسپانی ، یانەی خیتافی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد . 

یانەی بەرشەلۆنە توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ یانەی خیتافی . 

گۆڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی ٤١ و ٤٩ لە رێگەی یاریزانان لویس سوارێز و جۆنیۆر فیربو تۆمارکران . 

ئەمە یەکەم سەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەم وەرزە . 

بەم ئەنجامە یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ ھاتە پلەی دووەمی لالیگا و یانەی خیتافی بە ٦ خاڵ لە پلەی یازدەھەم مایەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad