English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەلەمێک بە 50 پەنابەرەوە نوقم بووە
2019-09-29 [06:11 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە دوێنێ شەممە لە نوێترین ڕووداوی دەریاییدا، لە کەناراوەکانی لیبیا بەلەمێک کە 50 پەنابەری پێ بووە، نوقام بووە.

 

لەمبارەوە ئاژانسی پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە کە تاکوو ئێستا بە ڕوونی شوێنی ئەو ڕووداوە لە ئاوەکانی لیبی ڕوون نییە و بە گوتەی بەرپرسانی پۆلیسی دەریایی لیبیا، چەند بەلەمێکی مەلەوانی بەدوای تەرمی پەنابەرەکاندا دەگەڕێن.

 

لیبیا یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی کۆچی پەنابەرانی ئەفریقیە کە بۆ هەڵاتن لە هەژاری و شەڕ و ماڵوێرانی، ساڵانە هەزاران کەس لە هەوڵدان بە بەلەم خۆیان بگەیەنن ئیتالیا، بەڵام زۆربەیان لەلایەن گاردی کەناراوەکانی لیبیاوە پێشیان پێ دەگیرێت و دەگەڕێندرێنەوە شوێنی خۆیان، یان بەلەمەکەیان تووشی ڕووداو دەبێت.

 

ئێستا هەزاران کەس لەو پەنابەرانە لە ناوەند و گرتنگە حکوومییەکان و ناوەندەکانی بەناو مافی مرۆڤ و کەمپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کەلە دۆخێکی زۆر خراپدان، دەستگیر کراون و چارەنووسی ناڕوونە.





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad