English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆفه‌ق روبه‌یعی توشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێت له‌ له‌نده‌ن
2019-09-29 [06:32 AM]

ZNA- هه‌ولێر


راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌ له‌نده‌ن تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ جه‌سته‌ی توشی شكان و ئازار بۆته‌وه‌ .

موه‌فه‌ق روبه‌یعی،  ده‌ڵێت: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌  8 په‌راسووی لای راستی سینگم شكاوه‌ و لای چه‌پیشم ئازاری زۆره‌ و كوتراوه‌".

ئه‌و ده‌شڵێت: "تیمی پزیشكی توانیوویانه‌ خوێنێ نیوه‌ی لای راستی سینگم پاككه‌نه‌وه‌ و سی لای راستم 95% باش بووه‌ و كارده‌كاته‌وه‌، له‌ كاتێكدا به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ له‌ كاركه‌وتبوو، ئێستا پزیشكه‌كان ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی ئه‌و ئازاره‌ تونده‌ بكه‌ن كه‌ ناو به‌ناو جه‌سته‌م داده‌گرێت".

موه‌فه‌ق روبه‌یعی یه‌كه‌م كه‌س بوو دوای رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێن پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی وه‌رگرت، پێش چه‌ند ساڵێكیش گووتی: "هێشتا ئه‌و حه‌بله‌ی لای خۆی پاراستووه‌ كه‌ سه‌دام حسێنی پێ له‌ سێداره‌درا.

روبه‌یعی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیبوو به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ مه‌یدانی سیاسی عێراق و ئاشكرای ده‌كات "ململانێی نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بین زیان به‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌گه‌یه‌نن، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ رێگای هێز بگه‌نه‌ ئامانجه‌ سیاسییه‌كانیان.

نتيجة بحث الصور عن حادث موفق الربيعي





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad