ZNA-هەولێر
له‌ئاگادارییه‌كدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ئاگادارى دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ده‌كاته‌وه كهلهئهمرۆ یه‌كشه‌ممه 29 ى 9 ى 2019 دانانى پێوه‌رى زیره‌كى ماڵان ده‌ست پێده‌كات. كاره‌بای سلێمانى راشیدهگهێنێت، بۆ سه‌لامه‌تى تیمه‌كانى كاركردنى تۆڕى زیره‌ك و هاوڵاتیان، ئه‌و فیده‌رى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ كاره‌بایه‌كیان نابێت و پلانى دانانى پێوه‌ره‌كان به‌مشێوه‌یه: ئه‌و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى (164) له‌كاتژمێر 8 ى به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه تا 5 ئێواره كاره‌باى نیشتیمانى و موه‌لیده‌یان نابێت و پاشان كاره‌بایان ئاسایی ده‌بێته‌وه. به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، داواكارین له دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كه هاوكارى تیمه‌كانمان بن بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad