English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا داوای كشانه‌وه‌ی توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و هۆشداریش ده‌دات
2019-09-29 [10:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژی شه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید موعه‌لیم داوای له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا كرد ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانیان له‌ خاكی وڵاته‌كه‌ی بكشێننه‌وه‌، وتیشی، له‌ ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ رێكاری دژی ئه‌و هێزانه‌ بگرنه‌به‌ر.

وه‌لید موعه‌لیم له‌میانی وته‌یه‌كی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ نیۆیۆرك وتی، هه‌ر هێزێك به‌ بێ داواكاری ئێمه‌ بوونی له‌سه‌ر خاكی ئێمه‌ هه‌بێت، ئه‌وه‌ هێزی داگیركه‌ره‌، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ بكشێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كات به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌به‌رانبه‌ریدا بگرینه‌ به‌ر.

موعه‌لیم باسی له‌وه‌ش كرد، تاكو ئێستا توركیا و ئه‌مه‌ریكا بوونی سه‌ربازی ناشه‌رعی خۆیان له‌باكوری سوریا هه‌یه‌، كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی دانوستان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ ناو خاكی سوریا بكه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو خاكی توركیا یان ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌مانه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوریا به‌ بوونی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌ رازی نه‌بوو، به‌ڵام ئیداره‌ی ئۆباما بیانووی ئه‌وه‌ بووه‌، به‌پێی بڕگه‌ی 51 له‌ په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ماف تاكی و به‌كۆمه‌ڵ به‌ وڵاتان ده‌به‌خشێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی چه‌كداری به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad