English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك... هه‌واڵگری سه‌ربازی هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌ك و حه‌شارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب
2019-09-29 [11:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی رایگه‌یاند، له‌ كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێك كراوه‌ته‌ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌ك و حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش، چه‌ك و جبه‌خانه‌ و دروستكردنی بۆمبڕێژكردنی تێدابووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ وتی، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی جیاواز و ده‌ستپێشخه‌ریدا، مه‌فره‌زه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به‌ فرقه‌ی 14 و به‌ هاوكاری هه‌واڵگری فه‌وجی یه‌ك لیوای 51 توانیان هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر زێی بچوك له‌كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن.

وتیشی، له‌ناو ئه‌و مۆڵگه‌یه‌ توانرا ده‌ست به‌سه‌ر نارنجۆكی ده‌ستی و 30 قایشی بۆمبڕێژكراو و 100 كیلۆگرام نیتراتی ئه‌مۆنیا و 15 په‌رداخی ته‌قینه‌وه‌ و شه‌ش راسته‌ی ته‌قینه‌وه‌ و چوار كلاشنكۆفدا بگیرێت.

هه‌واڵگری سه‌ربازی باسی له‌وه‌ش كرد، له‌میانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر حه‌شارگه‌كه‌ی بۆمبی ده‌ستكرد له‌ ناوچه‌ی زاب له‌ كه‌ركوك، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمبدا گیرا یه‌كێكیان بۆ به‌كارهێنان ئاماده‌ كرابوو.

روونی كرده‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌ندازیاری سه‌ر به‌ فرقه‌كه‌ مۆڵگه‌كه‌ و حه‌شارگه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی خاپوور كرد، به‌پێی رێوشوێنی تایبه‌تیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كان كرد.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز

 





ئەم هەواڵە 2656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad