English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2019-09-29 [11:46 AM]

ZNA – ھەولێر 




ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە بە دەست پێکانی یاریزانە ئەستێرەکانی دەناڵێنێت و ئەم پێکانانەش کاریگەری رۆژی لەسەر ئەنجامەکان ھەبووە ، بەڵام دوو لە دیارترین یاریزانەکانی لە پێکان چاکبوونەتەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، ئەمڕۆ ھەردوو یاریزان لیونێل میسی و جۆردی ئەلبا لە ژێر چاودێری پزیشکانی یانە راھێنانیان کردووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر سبەی ھەردوو یاریزان بتوانن بەشداری راھێنانە بەکۆمەڵەکان بکەن ، ئەوا دەتوانن بەشداری بەشێکی یاری داھاتووی یانەکەیان لەبەرامبەر یانەی ئەنتەرمیلان بکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە ھیواخوازە ھەردوو یاریزان میسی و ئەلبا  بەشداری یارییەکەی ئەنتەرمیلان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنن . 

یانەی بەرشەلۆنە لە یەکەم یاری خۆی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند یەکسان بوو و پێویستی بە سەرکەوتن ھەیە بۆ ئەوەی پێشەنگی کۆمەڵەکەی بگرێت . 

نتيجة بحث الصور عن ميسي و البا


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad