English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆتنھام جێگرەوەی پۆکیتینۆی دیاریکرد 
2019-09-29 [12:08 PM]

ZNA – ھەولێر 




یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ دیاریکردنی راھێنەرێکی دیکە لەئەگەری رۆیشتن یا دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆکیتینۆی راھێنەر ئێستای یانەکە .


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی تۆتنھام لە ئەگەری رۆیشتن یا دوورخستنەوەی پۆکیتینۆ بەنیازن گارس ساوسگێت راھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلتەر بکەنە راھێنەری یانەی لەندەنی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەمە دوا وەرزی پۆکیتینۆیە لەگەڵ یانەی تۆتنھام و پێشتریش ئەم راھێنەرە رایگەیاندبوو کە بەنیازە یانەی تۆتنھام جێ بھێلێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھۆکاری دەست نیشانکردنی ساوسگێت بۆ شوێنگرتنەوەی پۆکیتینۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە راھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یاریزانانی تۆتنھام ھەیە بەتایبەتی یاریزانان ھاری کین و دانی رۆز و ئیریک دایەر . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad