ZNA - ههولێر
ئەندامێکی ئیئتلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، شەلال گەدۆ، ئاشكرای كرد، ئیئتیلافهكهمان لە کۆمیتەی دەستووریدا ١٠ ئەندامی هەیە، لەو ١٠ کەسە یەکێکیان کوردە، ئەویش عەبدلحەکیم بەشارە، کە لەسەر پشکی ئەنەکەسەیە و ئەنەکەسە وەک سەربەخۆیش، کەسیكی هەیە، ئەویش کامیران حاجۆیە.
شەلال گەدۆ باسی لهوه كرد، بوونی دوو كورد له نوسینهوهی دهستوری سوریا هەنگاوێکی باشە، ڕاستە پشکی کورد لە ١٥٠ کەس، کەمە، بەڵام ئەمە ناگەڕێتەوە بۆ ئەنەکەسە، چونکە ئەنەکەسە زیاتر لە پشکی خۆی وەرگرتووە، بەڵام دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێزانەی لەم هەنگاوەدا بەشدارییان نەکرد، دەبووایە ئەوانیش خۆیان گەیاندبایەتە ئەو هێزانە، بۆ ئەوەی پیگەی کورد لە نووسینەوەی دەستووردا بەهێزتر بوایه.
باسی لهوه كرد، کورد کەسیكی تریشی هەیە، کە کەسیكی سەربەخۆیە بە ناوی د. محەمەد ڕەشید، بەڵام تا ئێستا دیار نییە میکانیزمی نووسینەوەکە چۆن دەبێت، بڕیارە بەم نزیکانە کۆمیتەکە دەست بە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات.
کۆمیتەی نووسینەوە دەستوور لە لایەن وڵاتانی جیهانییەوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ١٥٠ کەس پشكداری نووسینەوەکە دەبن، ٥٠ کەس لە ڕژێمی سووریا دەبن و ٥٠ کەسی تریش لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەبن و ٥٠ کەسیش نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریی کردوون.
Kdp.info
ئەم هەواڵە 2797جار خوێندراوەتەوە |