English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە عەرەبکردنى کەرکووک بەردەوامە لەلایەن حەشدى شەعبییەوە
2019-09-30 [05:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێکی پارتى دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بەمەبەستى گۆڕینى دیمۆگرافیاى کەرکووک ئیدارەى شارەکە ئاسانکارى تەواوى بۆ ئەو عەرەبانە کردووە کە لە شارەکانى دیکەوە دەهێندرێنە نێو شارەکە.

 

دیارى حوسێن جێگرى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى کەرکووک گەرمیانى پارتى  رایگەیاند: "لەگەڵ نزیکبوونەوەى کاتى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق رۆژانە ژمارەیەکى زۆر خێزانی عەرەب لە ناوچە جیاجیاکانى عێراقەوە هاوردەى کەرکووک دەکرێن و لەسنوورى ئەو پارێزگایە زۆرینە کوردە نیشتەجێ دەکرێن و ئاسانکارى تەواویشیان لەلایەن دەسەڵاتى ئیدارى و ئەمنى ئەو شارەوە بۆدەکرێت، بەئامانجى گۆڕینى دیمۆگرافیاى شارەکە و گۆڕینى باڵانسى هێز لەبەرژەوەندى نەتەوەى عەرەب چوونکە لاى هەموولایەک کۆکن لەسەر لاوازکردنى کورد لەشارەکە".

 

راشیگەیاند: "بەعەرەبکردنى کەرکووک بەردەوامە لەلایەن پارێزگار و حەشدى شەعبییەوە چونکە بەردەوام عەرەبى شیعە لە پارێزگاکانى دیکەوە هاوردەدەکرێن ئەمە جگە لەو عەرەبانەى کەس و کار و خانەوادەى داعشن و پیاوەکانیان نەماوە دەیانهێنن لە کەرکووک نیشتەجێیان دەکەن و ناسنامە و رەگەزنامە و پسوولەى خۆراکیان پێدەدەن بۆئەوەى بەبێ هیچ گرفتێک بتوانن دەنگ بدەن، ئەمە جگە لەو عەرەبانەى کە لەکاتى جێبەجێکردنى مادەى 140 گەڕابوونەوە پارێزگاکانى خۆیان ئێستا دووبارە هاتوونەتەوە کەرکووک".

 

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەئەوەش کرد" هەرچەندە گفتووگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا پێشوەچوونیان بەخۆوە بینیوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەسەر هێڵن بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکووک بەڵام هیچ هەنگاوێکى پراکتیکى نەنراوە بۆ راگرتنى بەعەرەبکردنى شارەکە".





ئەم هەواڵە 1876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad