English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
2019-09-30 [06:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانیان زیاددەکات و زیاتر لە 21 کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت.

 

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کەشوهەوای ئەم وەرزەوە پێدانی کارەبا زیادیکردووە، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردوام بێت لە 20 تاوەکو 23 کاژێر کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت. لە خراپترین دۆخیشدا 20 کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت.

 

دەربارەی خواست لەسەر بەکارهێنەرانی کارەبا، ئومێد ئەحمەد گوتی: "ئێستا بڕی 3200 - 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین، خواستیش لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەخوار 4000 مێگاواتەوەیە، بۆیە تاوەکو خواست و بڕی بەرهەمهاتوو لەیەک نزیکبن کاژێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر دەکات و لە 24 کاژێر نزیک دەبێتەوە''.





ئەم هەواڵە 2791جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad