English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یان كۆمپانیا ده‌خاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌
2019-09-30 [07:45 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشكرایده‌كات، 10 کۆمپانیای هێنانی کرێکاری بیانی مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و خرانه‌ لیستی ڕه‌ش.

عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌باسنیوزی راگه‌یاند: لە هەرێمی کوردستان، 172 کۆمپانیای هێنانی کرێکاری بیانی تۆمار کراون  کە مۆڵەتی 10یان هەڵوەشێندراوەتەوە و خراونەتە لیستی رەش.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی:  58 کۆمپانیا بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و نەبوونی هیچ چالاکییەک لەماوەی ساڵێکدا لەکارکردن راگیراون.

عارف حیتۆ ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە 172 کۆمپانیاکە، 34یان هەڵوەشێنراونەتەوە، بەڵام کۆمپانیای دیکە کارەکانی ئەوانی لە ئەستۆ گرتووە و بەردەوامن لەکار کردن.

لەو ژمارە کۆمپانیا مۆڵەت پێدراوانە، 19 کۆمپانیا مۆڵەتیان نوێ نەکردووەتەوە و 51 کۆمپانیاکەی دیکەش بەبێ گرفت کاری ئاسایی خۆین دەکەن

 





ئەم هەواڵە 2878جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad