English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد شوكری: هانی وەبەرهێنەران دەدەین رۆڵیان لە دروستكردنی كارگەی گەورە لە كوردستاندا هەبێت
2019-09-30 [11:41 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كوردستان لە ناوچەكەدا خاوەن پێگەیەكی گرنگی جیۆگرافییە، لە بواری وەبەرهێنانیشدا دەرفەتێكی زۆر باش هەیە و دەرگاش بۆ وەبەرهێنەرانی نێوخۆیی و دەرەكی واڵا كراوە. سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانیی هەرێمی كوردستانیش دەڵێ، ئەم پێشانگایەی ئەمڕۆ كرایەوە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پایەی ئیشوكار لە هەرێمی كوردستان، هاوكات گرینگیدانە بە كەرتی بازرگانی و باری ئابووریی هاووڵاتیان.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە كردنەوەی سێزدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، دەڵێ، ئەم پێشانگایە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پایەی ئیشوكار لە هەرێمی كوردستان، هاوكات گرینگیدانە بە كەرتی بازرگانی و باری ئابووریی هاووڵاتیان، بەو پێیەی كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم مەسروور بارزانیش لە پەیامەكەیدا جەختی لەوە كردەوە، كە لە كارنامەی كابینەكەیدا گرینگی بە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان دەدەن لە پێناو داهاتی هەمەچەشن بۆ هەرێمی كوردستان.

ناوبراو بەشداربوونی ٣٠٠ كۆمپانیای جۆراوجۆری لە ٢٤ وڵاتی جیهانەوە بەرز نرخاند، هاوكات ئاماژەی بەوەش دا، كە زۆربەی كۆمپانیاكانی جیهان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوودا، پێشكەوتنێكی بەرچاو هەیە.

دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، بەو پێیەی هەرێمی كوردستان لە رووی جوگرافیی ناوچەكەوە شوێنێكی گرینگی هەیە و دەرفەتی باشیشیان بە وەبەرهێنەرە نێوخۆیی و دەرەكییەكان داوە، بازرگانان و وەبەرهێنەران رووی تێ دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، لە یاسای وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێم و هەمواركردنەوەشی لە داهاتوودا، رێگەی باش و باشتریش بۆ بازرگانان و وەبەر‌هێنەرە نێوخۆیی و دەرەكییەكان فەراهەم دەكەن، هەتا وەبەرهێنانی باشتر لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە سێزدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێریش، كە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە، ئاماژەی بە گرینگیی پێشانگاكە دا، بەو پێیەی دەرفەتی زیاتر بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی نێوخۆیی و دەرەكی دابین دەكرێت.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، جەختی لەوەش كردەوە، كە هانی وەبەرهێنەرانی دەرەكی و نێوخۆیی دەدەن، كە زیاتر لە بواری دابینكردن و دروستكردنی كارگەی گەورە رۆڵیان لە كوردستاندا هەبێت، هەتا لەو نێوەندەدا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سوودمەند بن.





ئەم هەواڵە 1822جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad