English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاپەڕین: پێنج پڕۆژه‌ پارەیان بۆ تەرخان كرا و دەست بە كاركردنیش كراوە
2019-09-30 [11:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەنجوومەنی وەزیران بڕی ٣ ملیار دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین تەرخان كرد، قایمقامی قەزای ڕانیەش رایگەیاند، پێش وەرزی زستان رێگاكان نۆژەن دەكرێنەوە، بەڕێوەبەری چاكردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ڕاپەڕینیش دەڵێت، لە ماوەی كەمتر لە ٧٠ رۆژدا سەرجەم ئەو پڕۆژانە تەواو دەكرێن.

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە رێگەی تەرخانكردنی بودجە بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنەوە، بودجەی بۆ ٥ پڕۆژەی گرنگی رێگاوبانی دەڤەری ڕاپەڕین تەرخان كرد.

ئەندازیار بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ڕاپەڕین، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو بودجەیەی كە لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ‌بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكانی ھەرێمی كوردستان، بودجە بۆ رێگاوبانەكانی ئیدارەی ڕاپەڕینیش تەرخان كرا.

بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ڕاپەڕین، ڕاشیدەگەیەنێت، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕی ٣ ملیار دیناری بۆ رێگاوبانەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین تەرخان كردووە، پڕۆژەكانیش زۆر گرینگن و بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەش ڕووداوی ھاتوچۆ كەمتر دەبێتەوە.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات، ‌ئەو پڕۆژانەی كە لە ئێستادا پارەیان بۆ تەخان كراوە، ٥ پڕۆژەنە و ئەوانیش بریتین لە نۆژەنكردنەوەی رێگای (دوكان - چوارقوڕنە) (سەروچاوە - بالیسان) (رێگای ڕانیە ‌- تا دەربەندی ڕانیە) پڕۆژەی چوارەمیش چاككردنی ژێر پردەكانی (سەنگەسەر- ژاراوە)ـیە، كە بە ھۆی لافاوەوە زیانی بەركەوتبوو، پێنجەمیش چاككردنەوەی رێگای (كورتەك و ئیشكەڕۆ) لە بناری قەندیلە، دەشڵێت،‌ ئێستا لەو پڕۆژانەدا دەست بە كاركردن كراوە و بودجەی پێویستیان بۆ دابین كراوە.

ئەندازیار بەختیار جەختیش دەكاتەوە، كە بە شێوەیەكی گشتی و بەپێی ئەو ماوەیەی بۆ كۆمپانیاكان دیاری كراوە، پێویستە لە ماوەی كەمتر لە ٧٠ ڕۆژدا سەرجەمی ئەو پڕۆژانە تەواو بكرێن. دەشڵێ، ئەوەی زۆر گرینگە لای ئێمە ئەوەیە، شۆفێران ھاوكارمان بن و پابەندی رێنماییەكانمان بن.

ھاوكات حوسێن مەحموود، قایمقامی قەزای ڕانیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بودجەی بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكان تەرخان كردووە، ئەو بڕەپارەیەش كە بۆ پارێزگای سلێمانی داندراوە، بەشێكی بۆ ئیدارەی ڕاپەڕینە، ھەروەھا جەختیش دەكاتەوە، رێگاكانی ئیدارەی ڕاپەڕین پێش وەرزی زستان نۆژەن دەكرێنەوە.





ئەم هەواڵە 1534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad