English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی عێراق بەیاننامەیەک دەردەکات: گەنجێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچی خوشکی خۆی
2019-09-30 [12:46 PM]

ZNA-هەولێر


حکوومەتی عێراق دان بە زیادبوونی رێژە و ژمارەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵاندا دەنێت و رایدەگەیەنێت، دواین دەستدرێژی بریتی بووە لە دەستدرێیی گەنجێک بۆ سەر کچی خوشکی خۆی.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2019، باسم عەبدوزەمان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نیگەرانە لە زیادبوونی دەستدرێژییەکان بۆ سەر منداڵان لە وڵاتەکەی.

باسم عەبدوزەمان هەروەها رایگەیاندووە، لە عێراق، رۆژێک بەبێ فرێدانی منداڵان و دەستدرێژیکردنە سەریان تێناپەڕێت و دوایین رووداویش بریتی بووە ”لە دەستدرێژیکردنی گەنجێک بۆ سەر کچی خوشکی خۆی لە مووسڵ“.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق داوای هەوڵی هەموو لایەکی کردووە بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان و داواش لە پەرلەمان دەکات بە یاسا منداڵانی وڵاتەکەی لە دەستدرێژی و پێشێلکردنی مافەکانیان، بپارێزێت.

 





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad