English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری خوێندنی باڵا ڕاستەوخۆ کاروبارەکانی هاوڵاتیان ڕایی دەکات
2019-09-30 [02:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە کێشەو گرفتی هاوڵاتیان و ڕاییکردنی مامەڵەکان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هۆڵی کۆبونەوەکانی وەزارەت کاروباری هاوڵاتیانی ڕاییکرد.

ئەمڕۆ دوشەمە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٩/٣٠) د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆ لە هۆڵی کۆبونەوەکانی وەزارەت لەنزیکەوە لەگەڵ هاوڵاتیان گفتوگۆی کرد و، مامەڵەکانی ڕایکردن، لە وتەیەکیشدا وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان هەرچی لە تواناماندا بێت درێغی ناکەین.

لەبەرامبەردا هاوڵاتیان و مامۆستا و خوێندکاران سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان کرد بۆ ئەم پێشوازی و بەدەمەوەچونەی ڕاییکردنەی مامەڵەکانیان، هه‌روه‌ك ئەو جۆرە پێشوازییەیان بە هەنگاوێکی ئیجابی و دڵخۆشکەر وەسفکرد و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ پڕۆژە زانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خواست.





ئەم هەواڵە 2083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad