English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی پلاندانان: بۆ جێبه‌جێ كردنى پرۆژەخزمه‌تگوزاریەکان جیاوازى ناكه‌ین له‌نێوان شاره‌كانى هه‌رێم
2019-09-30 [02:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى له ‌ئاوات محمد قائیمقامى سلیمانى و وه‌فدێکی یاوه‌رى كرد، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ وه‌زیرى پلاندانان رایگه‌یاند، كاروپرۆژه‌كانى حكومه‌ت بۆ ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و به‌گوێره‌ى پلانى ستراتیژیش هه‌نگاوه‌كانمان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ناوچەجیاجیاکان ده‌بێت.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ باس له‌ كاروپرۆژه‌كانى سنورى پارێزگاى سلیمانى كرا له‌سێكته‌ره‌ جیاجیاكان كرا هه‌روه‌ك وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت كرد بۆ جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دەگرێتەوە به‌بێ جیاوازى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشبودجه‌ى پێویست بۆ ئەم مەبەستە ته‌رخان دەکات به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان.

له‌به‌شێكى ترى دیداره‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگیه‌كانى نێوان فه‌رمانگه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كرا له‌و پێناوه‌ش وه‌زیرى پلاندانان به‌پێویستى زانى هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ زیاتر پتەوکردنی هەماهەنگیەکان و ڕێکخستنەوەی ئەرک و کارەکان كه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین زاڵبین به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كان و رۆتینیش كه‌م بكرێته‌وه‌ كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕاى كردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان ده‌بێت.

دواتر تیشکخرایەسەر کارنامەی حکومەت و ئامادەکردنی پرۆژە و کارەکانی وەزارەت و دەستەکان لەڕێگەی بەرێوەبەرایەتیەکان بۆئەوەی کار لەسەر پلان و بەرنامەکان بکرێت لەچوار ساڵی داهاتوو.

ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad