English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران: لە ناوبردنی ئیسرائیل خەون نیـیە و ده‌كرێت بێته‌دی
2019-09-30 [03:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت لە ناوبردنی ئیسرائیل چیتر خەون نیـیە و دەکرێت بێتە دی، وتیشی، زۆر وڵات هەن بەهێزن و بەڵام ئەو هێزەیان لە بەردەم هەر گورزێکدا خۆی ناگرێت.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران رايانگه‌یاند، حسێن سەلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکدا بۆ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پاسداران گوتی" لە هەنگاوی یەکەمی شۆڕشی ئیسلامی ڕێگەمان خۆشکرد بۆ شیانی لە ناوبردنی قەوارەی زایۆنی، بەڵام لە هەنگاوی دووەمی شۆڕشی ئیسلامی دەبێت ئەم قەوارەیە لە جوگرافیای جیهان لاببرێت، ئەمەش چیتر خەون نیـیە بەڵکو ئامانجێکە دەکرێت بێتە دی."

گوتیشی" زۆر وڵات هەن بەهێزن و خاوەن ئامرازەکانی هێرشن، بەڵام ئەو هێزەیان خۆی ناگرێت لە بەردەم هەر گورزێکدا وە قەوارەی زایۆنیش نمونەیەکە بۆ ئەمە."

ئیسرائیل و ئێران به‌تایبه‌ت له‌ سوریا به‌رده‌وام ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، چه‌ندین جار رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌، هەمیشە ته‌لئه‌بیب هۆشداری داوە لەوەی ئامانجی ڕژێمی ئێران لەناوبردنی ئیسرائیلە، بۆیە ڕێگر دەبێت لەوەی تاران پەرە بە توانا لەشکریـیەکانی بدات، بە تایبەتی لە هەوڵی گەیشتن بە چەکی ناوکی.

 

voa





ئەم هەواڵە 1639جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad