ZNA - هه‌ولێر له مانگی ئابی رابردوو زیاتر له نۆ هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتنه یۆنان، له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ داخستنی سنوره‌كان جێبه‌جێكرا، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ئه‌و ژماره‌یه گه‌وره‌ترین ژماره‌یه له‌یه‌ك مانگدا په‌نابه‌ر روویان له‌م وڵاته كردبێت.
به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی سامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، له‌م مانگه‌دا، هه‌شت هه‌زار كه‌س گه‌یشتوون.
دوێنێ به‌پرسانی یۆنان رایانگه‌یاند، په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كان قهلهبالغهكانی دورگه‌كانی یۆنان بۆ وشكانییه‌كان ده‌گوازێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له پێكدادانێكدا ئافره‌تێك كوژرا و ئاگر له چادری په‌نابه‌ران له دورگه‌ی لیسبۆس به‌ربوو.
سپۆتنیك نیوز
ئەم هەواڵە 5671جار خوێندراوەتەوە |