English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری داد سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کرد
2019-10-01 [06:13 AM]

ZNA-هەولێر


 

وەزیری دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سكاڵایەكی یاسایی لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆمار كرد.

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دادی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زیری داد سكاڵایه‌كى یاسایی له‌دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق تۆماركرد 


وه‌زاره‌تى داد رایده‌گه‌ێنێت ، بە ئامانجی رەتكردنەوەی یاسای ژمارە (14) ی ساڵی 2019 – یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگە و قەزایانەی لەناو ھەرێمێكدا رێكنەخراوون، كە ژمارە (12)ی ساڵی 2018 یە؛ فەرسەت ئەحمەد؛ وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان (زێدە لەسەر وەزیفەكەی)، سكاڵانامەیەكی یاسایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردوە و تیایدا سكاڵای یاسایی لە دژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (زێدە لەسەر وەزیفەكەی) تۆماركردووە .

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، وەزیری داد سكاڵاكەی لە رۆژی 24-9-2019 لە رێگەی وەكیلی حقووقی خۆیەوە رەوانەی دادگەی باڵای فیدراڵی لە بەغدا كردووە، كە تییادا ئاماژەی بەوە كردووە ئەو ھەمواركردنە بەتاڵە چونكە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قانوونی ژمارە (14)ی ساڵی 2019ی داناوە كە مادەكانی ئەو یاسایە دژبەیەكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستوور و بنەماكانی ھەڵبژاردنی گشتی و بنەما دیموكراتییەكان و ئەو مافە بنچینەییانەی كە لە دەستوردا ھاتوون، ئەمەش وادەكات یاسای ھەمواركردنەوەكە ژمارە 14 ی ساڵی 2019 بەتاڵ ببێت و ئیلغاكردنەوەی ببێتە كارێكی پێویست بە پێی حوكمەكانی مادەی 12ی دەستوور .





ئەم هەواڵە 1879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad