English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بارەی پێدانی سوپاسنامە و پێشخستنی سەرمووچە روونكردنەوە دەدرێت
2019-10-01 [06:43 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی لە بارەی نوسراوێك و رێنماییەكی تایبەت بە پێدانی سوپاسنامە بە فەرمانبەران روونكردنەوە دەدات و ده‌ڵێت، ئەو رێزوسوپاسانەی لەلایەن وەزارەتەکانی تردەدرێت بە فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی بۆیان هەژمار ناکرێت.

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی کە  ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکە کراوە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، "ئەو رێزوسوپاسانەی لەلایەن وەزارەتەکانی تردەدرێت بە فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی بۆیان هەژمار ناکرێت".

وەزارەتی دارایی لە نووسراوه‌کەشیدا هۆکاری هەژمار نەکردنی ئەو رێزوسوپاسانەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پێچەوانەی رێنماییەکانە.

یاسین واحید، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە باسی راگەیاند: بەپێی رێنمایی فەرمانبەری شایستە یان بەرێوەبەرێكی شایستە كەوا كارێكی گرنگ دەكات و ماندوو دەبێت ئەوە سوپاسنامەی پێ دەدرێت، گوتیشی:" ئەوانەی پابەندی دەوامن و دڵسۆزن لە كارەكانیان و زۆرجاریش زیاد لە توانای خۆیان كار دەكەن ئەوە رێزسوپاسیان پێ دەدرێت".

ئه‌و ده‌شڵێت: ئەو رێزوسوپاسانەی كە لە لایەن وەزارەتەكانی تردەدرێنە فەرمانبەرانی دارایی بۆیان ئەژمار ناكرێ،. هەرسوپاسنامەیەك كە دەدرێتە فەرمانبەر  وا دەكات بەستنی سەرمووچەی مانگێك پێشبخرێت. بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ،دووپاتی كردەوە ئەو رێزو سوپاسانەی وەزارەت و فەرمانگەكان دەیدەنە فەرمانبەران، كە لە چوارچێوەی رێنماییەكاندایە كاری پێ دەكرێت و كێشەی نابێت.





ئەم هەواڵە 10078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad