English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی دیاركرا
2019-10-01 [07:52 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح، بە سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ رۆژانی شەممە و یەکشەممەی سه‌ره‌تای ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانیزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەو حیزبانەی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانییان دروستكردوە، پرسی لۆگۆ‌ و دوورشمەكان یەكلای دەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad