English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک ٨ ملیۆن دینار بۆ بانك دەگەڕێنێتەوە
2019-10-01 [12:45 PM]

ZNA-هەولێر


کەسێک بەناوی محەمەد هەرکی دوایی وەرگرتنی پارەی گەنمەکەی لە بانک دوایی ژماردنی پارەکە لەمالەوە بۆی دەردەکەوێت کە ٨ ملیۆن دیناری عێراقی زیادە و دەیگەرێنێتەوە بۆ بانک.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ١-١٠-٢٠١٩ محەمەد هەرکی لە سایلۆی هه‌ولێر چەكێكی بانكی وەردەگرێت كە پارەی گەنم بووە و پارەکەی وەردەگرێت كاتێك دەچێتەوە بۆ ماڵ پارەكە دەژمێرێت بۆی دەردەكەوێت كە بڕی ٨ ملیۆن دیناری عێراقی زیادە و ئەویش بە ئەرکی خۆی دەزانێت و پارەکە  بۆ بانك دەیگەڕێنێتەوە. بەرێوبەری بانکەکەش زۆر سوپاسی محەمەد هەرکی کردووە و داوای لە خۆدای گەورە کردووە نموونەی کەسی وا زۆر بێت.

 

ئەمە لە کاتێک دایە کە لە دوای هاتنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ عێراق و دوایی تێکچوونی رەوشی سەقامگیری عێراق هیچ بڕە پارەیەک لە لایەن حکومەتی عێراق جووتیارانی هەرێمی کوردستانیان نەدەنارد لەبەرامبەر گەنمەکانیان دوای چەند ساڵێک پارەکەیان وەرگرتووە.

 

رێباز یونس

وێنەی ‏‎Koma Harkia‎‏.

وێنەی ‏‎Koma Harkia‎‏.





ئەم هەواڵە 2107جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad