English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەران داوای دیاری‌کردنی بودجە بۆ کڕینی چەک لە رووسیا و ئێران دەکات
2019-10-01 [04:09 AM]

ZNA - هەولێر


لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی عێراق داوا دەکات، پارەیەکی زۆر لە بودجەی 2020 بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی کڕینی چەک لەگەڵ وڵاتانی رووسیا، ئێران و کۆریای باشوور تەرخانبکرێت.

کەریم محەمەداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ رووسیا لەپێناو ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکی کڕینی چەک بووە.

محەمەداوی گوتی: هیوادارین لە بودجەی 2020ی عێراق بڕێکی باش پارە بۆ گرێبەستی کڕینی چەک بێت لەگەڵ لە وڵاتانی رووسیا، ئێران و کۆریای باشوور. ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکییەکان هەژموونیان بەسەر حکومەت هەیە و رێگەنادەن عێراق گرێبەستی کڕینی چەک لەگەڵ رووسیا واژوو بکات.

 





ئەم هەواڵە 6325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad