ZNA-هەولێر
بهرێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كردهوه كه بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی سلێمانی–دەربەندیخان، هاووڵاتییەك گیانیلەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رايگەیاند: سەعات 7:30 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی – دەربەندیخان نزیك گوندی بێركێ روویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانیلەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون. راشیگەیاند: رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵڤۆ و كیایەك دا روویداوە. ئاماژە بەوەش کراوە: رووداوەكە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلە كیاكەوە، لەئێستاشدا هێڵكاری بۆ ڕووداوەكە كراوە و ئۆتۆمبێلە تێكشكاوەكان گواسترانەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad