English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... له‌ یه‌ك مانگدا 47 تۆن خۆراك و شمه‌كى له‌ناوبراوه‌
2019-10-02 [09:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری مانگى ئه‌یلولى بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌ پێی ئاماره‌كه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا لیژنه‌كان زیاتر له‌ (4) هه‌زار و (700) شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و 49 شوێنیشیان روبه‌ڕوى دادگا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ مانگى (9) ئه‌یلول دا لیژنه‌كان سه‌ردانى (4) هه‌زار و (717) شوێنیان كردووه‌ و له‌ پابه‌ند بون و جێبه‌جێ كردنى مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه‌, له‌ كۆى گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ (439) شوێن پسوڵه‌ى سه‌رپێچی بۆ كراوه‌ و (913) شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن. به‌هۆی جۆره‌كانى سه‌رپێچیشه‌وه‌ (57) شوێن داخراون  و (49) شوێنیش به‌هۆى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى كه‌ كردوویانه‌ رووبه‌ڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی ئه‌یلولدا بڕی  (47) تۆن مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراوه‌، كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش له‌و مانگه‌دا بریتییه‌ له‌ (38) ملیۆن و (975) هه‌زار دینار كه‌ به‌پێی  یاساو رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به‌راورد به‌ مانگى (8) سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كان زیادیان كردووه‌ به‌ڵام بڕى خۆراك و شمه‌كى ته‌له‌فكراو كه‌میكردووه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌ مانگى ئابدا (38) داخستن و (389) سه‌رپێچى هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ مانگى (9)دا داخستنه‌كان بوون به‌ (57) و سه‌رپێچییه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ 439)حاله‌ت.

به‌ پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێن و له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا رووبه‌رووی داخستن یان دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ئامانجى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى بۆ پێدانى رێنمایى و ناچاركردنى شوێنه‌كانه‌ به‌ پاراستنى رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ ئامانجى سزادانى ئه‌و شوێنانه‌ نییه‌، وتیشى تادێت رێژه‌ى پابه‌ندبوونى هه‌موو شوێنه‌كان به‌ جێبه‌جێردنى مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌یى و ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ زیاتر ده‌بێت و هۆشیاریش لاى هاوڵاتیان زیاتر بووه‌ به‌وه‌ى له‌كاتى بینینى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك راسته‌وخۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad