English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌و یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانی خۆی بۆ به‌كارهێنانی به‌توندوتیژیی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌بڕێت
2019-10-02 [10:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر



دوێنێ لە بەغدا بە ھەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، خۆپێشاندەران داواکاره‌كانیان ھەمەجۆر بوو، ھەندێکیان داوای  ئه‌نجامدانی چاکسازی و ھەندێکی دیكه‌شیان داوای رووخانی حکوومەت، زۆرینەشیان پاڵپشتیان لە فەریق روکن عەبدولوەھاب ساعدی دەکرد، کە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

ھێزە ئەمنییەکان چەك و گازی فرمێسکڕژێنیان به‌كارهێنا و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، دوو سه‌د كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كان برینداربوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش ئاشكرای كرد، كه‌سێك له‌ خۆپیشاندانه‌كان كوژراوه‌ و چل كه‌سیش له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌هێنیس پلاسخارت نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژییه‌ی كه‌دژی خۆپیشاندانه‌‌كانی به‌غدا و هه‌ندێ پارێزگای دیكه‌ی عیراق ئه‌نجام دران.

ئه‌م خاتوونه‌ داوای ئارامی و دانبه‌خۆداگرتن ده‌كات و داخیش بۆ قوربانییانی خۆنیشانده‌ران و هێزه‌ئه‌منییه‌كانیش ده‌خوازێت.

خاتو پلاسخارت باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ر تاكێك به‌گوێره‌ی یاسا مافی به‌ئازادی راده‌ربڕینی هه‌یه‌.

داواشی له‌ده‌سه‌ڵاتداران كرد، ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتن له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له‌پێناو دابینكردنی سه‌لامه‌تیی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌یاسا و پاراستنی خه‌ڵك و كه‌لوپه‌لی گشتی و تایبه‌تیش بگرنه‌ به‌ر.

 





ئەم هەواڵە 1171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad